لە میونیخ کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد پیشان دەدرێت
ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە میونیخ بۆ ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە میونیخ بۆ ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا.
ڕامیار حەیدەر، وەرگێڕی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک وتاردەر بەشداری چالاکییەکەی کرد.
حەیدەر ئاماژەی بەوە کرد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، پێویستیان بە پرۆژەی "نەتەوەی دیموکراتیک" و "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک" هەیە و گوتی: "ئایدۆلۆژیا و ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهاندا گرنگە".
ڕامیار حەیدەر تیشکی خستە سەر پرۆژەکانی وەک "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری"، "ئیکۆلۆژی و هەرێم"، "ئابووری و هەرێم"، "ئازادی ژن و ژنان"، "گەشەپێدانی فیکر"، "گەنجان"، "دەوڵەت و دیموکراسی" و گوتی: "ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالان نەوەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەڵکو دەتوانێت چەندین شت پێشکەش بە سەراپای جیهان و مرۆڤایەتی بکات".
ڕامیار حەیدەر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ دەکرێت، لەسەر گەلی کوردیش جێبەجێ دەکرێت، ئەم ڕەوشە گەیشتۆتە ڕۆژئاوا".
پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو.