لە نیکۆسیا ڕێپێوانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
جەماوەر لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆ لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
سەرۆکی گشتی پارتی سەوزی قوبرس جۆرج پێردیکاس و نوێنەری پارتە و ڕێکخراوەکانی قوبرس و ئەنارشیستەکان بەشداربوون.
سەدان بڵاوکراوە دابەشکران، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "سڵاو سڵاو، هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "فاشیست تورکیا" بەرزکرایەوە.
چالاکوانان لە دەروازەی سنووری خاکی قوبرس کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە داگیرکراوە ڕێپێوانەکەیان گۆڕی بۆ گردبوونەوە، لەوێ نوێنەرانی کۆمیتەی دیپلۆماسی مەجلیسی گەلی کورد، دۆسیەیان دەربارەی گۆشەگیری ڕادەستی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە چالاکییەکەدا دەقی ئینگلیزی لەلایەن مەجلیسی گەلی کوردەوە ئامادەکرابوو، خوێنرایەوە، پاشان نوێنەری پەیەدەی قوبرس یاسین تەربوش قسەی کرد و چالاکییەکە کۆتایی هات.