لە ساربروکن ستاندی ئاگادارکردنەوە لە دژی پیلانگێڕی دانرا

لە شاری ساربروکن لە وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەى دانانی ستاندی ئاگادارکردنەوەوە، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرا.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو و ئەو پیلانگێڕییە لە ئەوروپا بە رێکخستنی زنجیرە چالاکیەک ئیدانە دەکرێت.

لە شاری ساربروکن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دانانی ستاندی ئاگادارکردنەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا بەڕێوەچوو و لەبارەی گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زانیاری بە هاووڵاتییان و چالاکوانان درا.

هاوکات لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" ئیمزا کۆکرایەوە.

ژ.ت