لە شاری دراگوینانی فەرەنسا قژی خۆیان بۆ ژینا ئەمینی بڕی
ژنان و پیاوانی کورد لە چالاکییاندا بۆ ژینا ئەمینی لە شاری دراگوینانی فەرەنسا، ناڕەزایەتی و کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێران نیشاندا و بۆ پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات کرد.
ژنان و پیاوانی کورد لە چالاکییاندا بۆ ژینا ئەمینی لە شاری دراگوینانی فەرەنسا، ناڕەزایەتی و کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێران نیشاندا و بۆ پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات کرد.
چالاکییەکە لەبەردەم بینای پارێزگا و بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی گەلی دراگوینان بەڕێوەچوو.
جەماوەری گەل لە دوای کۆبونەوەیا دەستیان بە ڕێپێوان کرد تاوەکو گۆڕەپانی ناوەندیی شارەکە. چالاکوانان لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی تەژەکە-ئە و پەکەکەیان بەرزکردبوویەوە.
چالاکوانان بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان دەوتەوە. هەروەها لە گۆڕەپانەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو.
ژنان و پیاوان هێرش و پەلاماری دەوڵەتی ئێران بۆ سەر ژینا ئەمینی ئیدانە کرد، کە لە ١٣ی ئەیلول دا بە هۆی دەرکەوتنی چەند تاڵێک لە قژی بە هێرش و ئەشکەنجە لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە تاران دەستگیرکرا و دوای ٣ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی ئەشکەنجەکانەوە گیانی لەدەستدا.
هەروەها ژنان و پیاوان بۆ شەرمەزارکردنی رژێمی ئێران، کە ژینایان لەسەر چەند تاڵە قژێک کوشتبوو، قژی خۆیان بڕی.
ژ.ت