لە شاری ئولمی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی لە ئەجەوید پیرئۆغڵو، کە ماوەی ١١٩ ڕۆژە لە زیندانەکانی سربیادا مانی لە خواردن گرتووە، چالاکییەک ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی "ئازادی بۆ پیرئۆغڵو" بەرزکرابوونەوە.
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، بانگەشەکانی تورکیا لەبارەی پیر ئۆغڵوی زیندانیکراو لە سربیا بە مانای ئەوەیە، کە پیرۆ ئۆغڵو بەرەو ئەشکەنجە و مەرگ دەنێردرێت و ڕەخنەیان لە هەڵوێستی نامرۆڤانەی سربیا و بێدەنگیی وڵاتانی ئەوروپا گرت.
لە چالاکییەکەدا ئاماژەیان بە دانیشتنی ئابڕوانەى ئەمڕۆی دادگایان کرد و وتیان: "ئەو دانیشتنە نیشانەی ئەوەیە، کە بە ئەگەری زۆرەوە هەر کات بیانەوێت دەتوانن پیرئۆغڵو ڕادەستی تورکیا بکەن".
پێکهاتەکانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADGB) لە ئولم ڕایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ژ.ت