لە شەفێڵد گەنجانی کورد بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی قژی خۆیان تاشی

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا ، دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و قرکردنی کورد و گەلانی ئێران چالاکیەک ئەنجامدرا

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەمە  لە ناو سەنتەری شاری  شەفێڵد چالاکیەکی مەیدانی بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی  و دژی سیاسەتی دڕندانەی رژێمی ئێران گردبونەوەیەک رێکخرا .

لە گردبونەوەکەدا کە بە بەشداری سەدان کەس لە کورد و دۆست و ئازادیخوازان لە نەتەوە جیاوازەکان ئەنجامدرا، پژاک و کۆدار و کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشور- بەریتانیا بەشداریان کرد و هاوکار بوون .

لە بەردەوامی چالاکیەکە دا چەند گەنجێکی ئازادیخواز دژی سیاسەتەکانی رژێمی ئێران، لەناو چالاکیەکەدا بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی قژی خۆیان تاشی  .

بە دروشمی ژن ژیان ئازادی،  رۆژئاوا رۆژهەلات کوردستان یەکە ، بژی بەرخۆدانی ژنان لە رۆژهەلات و ئێران کۆتای بە چالاکیەکە هات .

ف.ق