لە ڕووداوێکی هاتوچۆی پاسی زیارەتکاراندا لە عێراق ٤٦ کەس بوونە قوربانی
لەسەر ڕێگای دیوانیە و نەجەف پاسێكی زیارەتكاران تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆی سەخت بوو، بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و ٣٧ كەسی دیكە بریندار بوون.
لەسەر ڕێگای دیوانیە و نەجەف پاسێكی زیارەتكاران تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆی سەخت بوو، بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و ٣٧ كەسی دیكە بریندار بوون.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆیی پاسێکی زیارەتکارانی نەجەف، لەسەر ڕێگەی گشتی دیوانیە نەجەف، نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و ٣٧ كەسی دیكە بریندار بوون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن.