لە ڕووسیا یادی ڤیان سۆران کرایەوە، گۆشەگیری ئیدانەکرا

ژنانی کورد لە ڕووسیا، یادی شەهید ڤیان سۆران-یان کردەوە و گۆشەگیری-یان ئیدانەکرد. لە چالاکییەکەدا وترا، " هەتا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئێمە تێکۆشانەکانمان فراوانتر دەکەین."

لە ناوچەی یەشۆڤێ-ی شاری ساراتۆڤێ-ی ڕووسیا ، ژنانی کورد شەهید ڤیان سۆران-یان یاد کردوە و هەروەها گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانیان ئیدانەکرد.

گووڵزار یووسووپۆڤا بە ناوی مەجلسی ژنانی یەرشۆڤێ و هاوسەرۆکی مەجلس قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە هەتا ئازادی یەکجاری ڕێبەر ئۆجالان ئەوان تێکۆشانی خۆیان فراوانتر دەکەن.

یووسووپۆڤا ئاماژەی دابە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکاندا و دەستنیشانیکرد کە دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت.

لە چالاکییەکەدا داوا لە ڕووسیا، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ کرا کە کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بێنن.

ک-ش