لە ئەنقەرە لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکراوە کە پارێزەرانیشیان تێدایە
پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان، لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکراون لە ناو دەستگیرکراواندا پارێزەرانی چەهەدە شی تێدایە
پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان، لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکراون لە ناو دەستگیرکراواندا پارێزەرانی چەهەدە شی تێدایە
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، سەرلەبەیانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان.
پۆلیس لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد کە لە نێویاندا سەرۆکی لقی ئەنقەرە کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ (چەهەدە) بیلگی تۆپچو و ئەندامانی چەهەدە جەرەن یڵماز و فاتیح گۆکچەی تێیدا بوو.
هۆکاری لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا نەکراوە. ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە.