لە ئێشکگری خەلفەتی بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوەی ئێلح
ئێشکگری دژی کودەتای قەیوم لە خەلفەتی بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی دیموکراسی و ئازادی کە سبەی لە ئێلح ئەنجام دەدرێت.
ئێشکگری دژی کودەتای قەیوم لە خەلفەتی بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی دیموکراسی و ئازادی کە سبەی لە ئێلح ئەنجام دەدرێت.
ئێشکگری تێکۆشان دژی کودەتای قەیوم لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا ١٣ ڕۆژە بەردەوامە. هەرچەند شارەوانییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوو، گەل لە بەیانییەوە لەبەردەم شارەوانی کۆبوونەوە، پانکارتی "قەیوم نا، دیموکراسی" و "بە تێکۆشان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە. هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان و سانیە بایرام، برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی لە شار و ناوچەکانی هاتای و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ناوچەی سێوەرەگ و بێرەجوک بەشداربوون.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی شاری هاتای، سەحەر جەوهەرئۆغلو و نەعیم ئۆزبەک تیشکیان خستەسەر گرنگی گردبوونەوەی دیموکراسی و ئازادی کە سبەی لە ئێلح ئەنجام دەدرێت، سەحەر جەوهەرئۆغلو گوتی: "سبەی لە ئێلح گردبوونەوەمان هەیە. دژ بە ئەم دەستبەسەراگرتنە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بەشداری گردبوونەوەکە بکەن".
نەعیم ئۆزبەک بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکەی ئێلح و ڕایگەیاند، "هەموو گەلانی تورکیا بانگهێشت دەکەین بۆ گردبوونەوەکەی سبەی".
ئێشکگری تێکۆشان بە گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ بەردەوامە.