لە ئەستەنبوڵ سێ سەرۆک شارەوانی جەهەپە دەستبەسەرکران
لە ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی 'ڕێککەوتنی شار' دەستگیرا بەسەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ، ناوچەکانی بەیلیکدوزو و شیشلیە دا.
لە ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی 'ڕێککەوتنی شار' دەستگیرا بەسەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ، ناوچەکانی بەیلیکدوزو و شیشلیە دا.
سەرۆک شارەوانییەکان بە هۆکاری ئەو لێپرسینەوانەی لە لایەن داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵەوە دەستپێکراوە دەستبەسەر کران،
لەم چوارچێوەیەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆک شارەوانی شیشلی ڕەسوڵ ئەمراح شاهان و سەرۆک شارەوانی بەیلیکدوزو محەمەد موراد چالک دەستبەسەرکران.
دواکاری گشتی ڕاگەیاند بڕیاری دەستبەسەرکردن لە چوارچێوەی لە پرسینەوەی 'ڕێکەوتنی شار'دا وەرگیراوە.
سەرۆک شارەوانی شیشلی ڕەسوڵ ئەمراح شاهان لەسەر ماڵپەری دیجتاڵ میدیایی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەرەبەیانی لە ماڵەکەمدا پشکنین کرا و دەستبەسەرکرام. رێگە نەدرا پارێزە بگرم."
شارەوانی بەیلیکدوزو محەمەد موراد چالک ئاماژەی بەوەدا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکراوە و گوتی: "ئەکرەم ئیمائۆغلۆی سەرۆکمان، من و هاوڕێیانی دیکەمان دەستبەسەرکراین، دەزانین بە تەنها نین."