بە دیمەن

لە ئەوروپا ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە

لە چەند شارێکی ئەوروپا ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە.

هامبۆرگ

لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا سەدان کوردستانی چالاکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

لەسەر ناوی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی هامبۆرگ سەرحەد چەتین کایا ڕایگەیاند قەیوم قبووڵ ناکەن و هەردەم تێکۆشان دەکەن.

سیاسەتمەدار نیهاد ئاکدۆغان ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا دەترسێت، گوتی: "گەلەکەمان لەهەر جێیەک بێت، دژی ئەم سیاسەتە فاشیستانە تێدەکۆشێت".

گردبوونەوەکە بە درووشمی "سیاسەتی قەیوم فاشیزمە" و "بژی تێکۆشان گەل" و سروودی شۆڕشگێڕی کۆتایی هات.

دویسبۆرگ

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی دویسبۆرگ (دەکتەم) لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندیی لە شاری دویسبۆرگ کۆبوونەوە، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیان بە چالاکی کرد.

پاشان ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە_ئە خوێنرایەوە، لە چالاکەییەکدا گوترا: "هیچ هەوڵێک، هیچ ستەمێک ناتوانێت ڕێگە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بگرێت".

درووشمی "نا بۆ قەیوم" و "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.

دراگوینان

لە شاری دراگیونانی فەرەنسا گردبوونەویەەک ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی دراگوینان زەلال سەرحەد قسەی کرد. جختی کردەوە، هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە بەرامبەر تێکۆشانی کورد گەیشتووەتە بنبەست، بۆیە درێژە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەدات. جەختی کردەوە، بە هێرش و دەستبەسەراگرتنی دەسکەوتەکانی کورد، دەیانەوێت خۆیان لەم ڕەوشە ڕزگار بکەن.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "فاشیست تورکیا' و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" کۆتایی هات.