ئەحمەد ئوزەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ئەسەنیورت، کە لە ڕێگەی "رێککەوتنی شار"ـەوە هەڵبژێردرا، دەستگیرکرا و قەیومێک لە شوێنی دانرا. دوای دانانی قەیوم، جەهەپە "ئیشکگریی دیموکراسی" لە بەردەم شارەوانی شارەکەدا دەستپێکرد. لە ڕۆژی دووەمدا ئیشکگرییەکە بەردەوام بوو.
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی جەهەپەی ئەسەنیورت دەیانویست سەعات١٠.٠٠ بچنە ناو شارەوانییەوە، بەڵام لە ڕێگای پۆلیسەوە ڕێگریان لێکرا بچنە ژوورەوە. شاندەکەی جەهەپە ڕایگەیاند کە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاکەپە دەچنە ژوورەوە بەڵام ڕێگە بەوان نادرێت و ناڕەزایەتیان نیشاندا.
جەماوەر لەبەردەم هێڵەکانی پۆلیسدا دروشمی "ماف، یاسا، دادپەروەری"یان بەرزکردەوە.
جێی ئاماژەیە چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ئەسەنیورت تا کاتژمێر ١٩:٠٠ بەردەوام دەبێت.