بە دیمەن

لە شەهبا تەرمی شەڕڤانی هەرەئە ڕۆستەم عەفرین بە خاک سپێردرا

خەڵکی عەفرین و شەهبا تەرمی ڕۆستەم عەفرینی شەڕڤانی هەرەئەیان لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بە خاک سپارد.

بەخاک سپاردنی تەرمی شەهید ڕۆستەم عەفرین

ئەمڕۆ لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی عەفرین و شەهبا مەراسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی شەڕڤانی شەهید ڕۆستەم عەفرین بەڕێوە چوو. شەڕڤانی هەرەئە لە ڕۆژی ٢ تشرینی دووەم لە ئەنجامی نەخۆشییەکدا شەهید بوو.

گەل لەبەردەم نەخۆشخانەی ئەڤرین لە ناوچەی فافین کۆبوونەوە و لەگەڵ تەرمی شەهید بەرەو گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەڕێ کەوتن.

لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس مەراسیمەکەیان بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستپێکرد و دواتر لێدوان درا. بەناوی دامەزراوەی ماڵباتی شەهیدان عەبدول حەنان مامۆ و  لەسەر ناوی کانتۆنی عەفرین- شەهبا مەدیح شێخ خەلیل قسەیان کرد. لە قسەکاندا هاوکات لەگەڵ بەبیر هێنانەوەی شەهید گوترا: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە ڕۆژانە دەکرێتە سەر هەرێمەکانی ئێمە و پلانەکانی  دوڵەتە فاشیستەکان بە ڕۆحی فیدایی شەهیدان و بەرخۆدانی گەلی ئێمە پووچەڵ دەکرێنەوە. ئێمە وەک گەل بەڵێن بە شەهیدانمان دەدەین  کە پاشەکشە ناکەین و لەسەر هێڵی شەهیدانمان بەردەوام دەبین."

دواتر ناسنامەی شەهید ڕۆستەم عەفرین خوێنرایەوە و لەگەڵ هەلهەلەی دایکاندا تەرمی شەهید بە خاک سپێردرا.