لە ئێلح پۆلیس هێرشی کرد، گەل بەرخۆدان دەکات
لە بەردەم شارەوانی ئێلح گەل دژی هێرشی پۆلیس بەرخۆدان دەکات. لە هێرشەکەدا چەندین کەس دەستبەسەرکران کە دوانیان ڕۆژنامەنووس بوون.
لە بەردەم شارەوانی ئێلح گەل دژی هێرشی پۆلیس بەرخۆدان دەکات. لە هێرشەکەدا چەندین کەس دەستبەسەرکران کە دوانیان ڕۆژنامەنووس بوون.
پۆلیس لەبەردەم شارەوانی ئێلح هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی کە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی قەیوم گردبوونەوە. پۆلیس سەرەتا بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی تیژ هێرشی کردە سەر جەماوەر و بەو هۆیەوە تێکهەڵچوون ڕوویدا. جەماوەر لە چەندین شوێن بەربەستیان دانا و دژی پۆلیس بەرخۆدانیان کرد، ڕووداوەکان لە شەقامەکانی شارەکە تەشەنەی کرد.
پەیامنێری ژن نیوز پەلشین چەتین کایا کە لە کاتی هێرشەکەی پۆلیسدا هەواڵەکانی دەگواستەوە، لێی درا و دەستبەسەر کرا. پۆلیس لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، چەتین کایایان بەسەر زەویدا ڕاکێشا. هاوکات کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام وەیسی ئاکورەن دەستبەسەر کرا.