تاژێ بەرنامەی چالاکییەکانی بۆ ٢٥ تشرینی دووەم ئاشکرا کرد

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەرنامەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە نێوان ٥ بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئاشکرا کرد.

تاژێ بە ئەنجامدانی کەمپینێک بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان' بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە ناوەندی شەنگال لە لایەن وتەبێژی تاژێ ڕیهام حجۆ بەرنامەی چالاکییەکانی لە ڕۆژی ٥ بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەینداوەکەدا سڵاو کرا لە ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژە بەوەدرا کە پێویستە هەموو ژنان بەردەوام بن لە بەرفراوانکردنی تێکۆشان بۆ دەستبەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ.

'بەردەوام دەبین لە تێکۆشان'

لە درێژەی ڕاگەیانداراوەکەدا جەخت لە بەردەوامیدانی تێکۆشانی ژنان دژ بە یاسای 'باری کەسی' کرایەوە و ئاماژە بەمە کرا: "هەرچەندە دەوڵەتی عێراق سیستمێکی فیدراڵی هەیە، بەڵام ژنان، کۆمەڵگە و هەموو پێکهاتەکان لەم سیستمەی ئێستادا هیچ مافێکی دیموکراسییان نییە. یاسای 'باری کەسی' کە ماوەیەکە لە پەرلەمانی عێراق باسی لێوە دەکرێت، دەریدەخات کە ژنان هیچ مافێکیان نییە. مەبەست لەم گۆڕانکارییە ئەوەیە کە کچانی تەمەن ٩ ساڵ هاوسەرگیری بکەن. ئەم یاسایە گوزارشت لە توندترین شێوازی توندوتیژی دەکات. ئەم یاسایە هیچ ماف و پارێزگارییەکی بۆ ژنان نییە. یاسا بە عەقڵی پیاو-دەوڵەت دادەڕێژرێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە دژی ئەم یاسایە و هەموو نادادپەروەرییەکان بەرامبەر بە ژنانی عێراق. پێویستە هەموو ژنێکی عێراقی ئەم یاسایە لە دژی خۆی ببینێت و لە دژی بجەنگێت."

لە کۆتایی راگەیاندرواکەدا بەناوی ژنانی ئێزدییەوە بانگەوازی بۆ بەڕێکخستبوونی پاراستنی جەوهەری ژنان کرا، لەسەر ئەوە بنەمایە بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان' پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ژنان درا.

لە دوای خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە لە چوارچێوەی ٢٥ تشرینی دووەمدا، تاژێ پلانسازی کار و چالاکییەکانی ڕاگەیاند کە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی کامپینەکەدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت.