لە خەلفەتی بەرخودانی گەل بەردەوامە

لە خەلفەتی بەرخودانی گەل لە دژی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی شارەوانی لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە.

لە ناوچەی خەلفەتی رحا گەل لە دژی دانانی قەیوم لە دووەم رۆژیدا خۆڕاگری دەکەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن. گەل لە لە بەرەبەیانییەوە لە بەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوە. هاووڵاتیان هەڵپەڕکێیان کرد. دایکانی ئاشتیش لە بەرخودان لە دژی قەیوم بەشدارن. دروشمی "بژی بەرخودانی خەلفەتی" بەردەوام دەوترێتەوە. بینای شارەوانی لەلایەن پۆلیسەکانەوە گەمارۆ دراوە.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی عومەر ئۆجالان، زولکوف ئوچار، ئایتەن کۆردو، فەرید شەنیاشار، میدحەت سینجار و دیلان کونت ئایان، هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرام و محەمەد قەرەیلان و هاوسەرۆکانی شارەوانیەکانی دیکەی رحاش بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا چەند لێدوانێک دران. میتحەت سانجار پەرلەمانتاری بازنەی رحای دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر دانانی قەیوم نیشاندا و وتی، "دانانی قەیوم بەردەوامە. قەیوم بە واتای زەوتکردنی ئیرادەی گەل دێت. رێبازی بەکارهێنانی قەیوم پێشێلکردنی مافی یاساییە. یاسا پێشێل دەکرێت. بە دانانی قەیوم ناچارەسەرکردنی پرسی کورد زیاتر قووڵ دەکەنەوە. ئەمە مایە قەبوڵکردن نییە. ئێمە دەبینین کە چارەسەرنەکردنی پرسی کورد چییە. وەستانەوە لە دژی دانانی قەیوم داواکارییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد. دەم پارتی لەپێناو هەموواندا داوای چارەسەریی دیموکراتیک دەکات. ئێمە بۆ دیموکراسی و ئاشتی تێدەکۆشین. ئاشتی هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. گەلی کورد لە بەرامبەر قەیومدا چۆک دانادات و هەرگیزیش ناچێتە ژێر باری سەپاندنی قەیومەوە. ئیتر بەسە خۆخەڵەتاندن، گەلی کورد سەردانانەوێنێت. دەبێت بە شێوەیەکی هاوبەش تێکۆشان لە دژی قەیوم بەڕێوەببەین".  

دوای لێدوان و وتارەکان دروشم وترانەوە و بەرخودانی گەل لە بەردەم شارەوانی بەردەوامە.