دایکانی ئاشتیی بەشدارییان لە پرسەی شەهید شۆڕش قەڵاتدا کرد

دایکانی ئاشتیی موکریان بەشدارییان لە پرسەی شەهید شۆڕش قەڵات ئەندامی مەجلیسی پەژاک کرد، کە لە گوندی سیسێری سەردەشت پرسەی بۆ داندراوە.

لە گوندی سیسێری سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵی دایکی شەهید شۆڕش قەڵات (مەولان رۆستەمی) پرسە دانراوە و دایکانی ئاشتیی موکران بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید شۆڕش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

 رۆژی یەکشەممە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان رایگەیاندبوو، "٧ی خەزەڵوەر لەسەر جادەی مەهاباد- پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، سوپای پاسداران و بەکرێگیراوانی ناوچەکەوە، بەشێوەیەکی نامەردانە ئەندامی مەجلیسی پەژاک شۆڕش قەڵات شەهید کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پەژاکدا هاتبوو کە شەهید شۆڕش قەڵات لە چوارچێوەی کاری ڕێکخستنی و چالاکییە سیاسییەکانیدا بەردەوام لە ناوخۆی وڵات و لەناو گەلەکەیدا بوو.