هێزەکانی ڕزگاری عەفرین شەهیدبوونی ڕوستەم عەفرینیان ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین(هەرەئە) رایانگەیاند، کە شەرڤانێکیان بەناو ڕوستەم عەفرین شەهید بووە و جەختیان کردەوە، کە تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین(هەرەئە) رایانگەیاند، کە شەرڤانێکیان بەناو ڕوستەم عەفرین شەهید بووە و جەختیان کردەوە، کە تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بەناوی ڕۆستەم عەفرین بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە شەهید بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە:
"هەڤاڵمان ڕۆستەم عەفرین ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە چارەسەری بۆ دەکرا، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵدانە پزیشکیەکان بەداخەوە چارەسەری بەدەست نەهێنا و لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ چووە کاروانی نەمرانەوە.
هەڤاڵمان ڕۆستەم عەفرین لەدایکبووی شاری حەڵەبە، هەرچەندە بنەماڵەی هەڤاڵمان لە دەرەوەی وڵات لە حەلەب دەژیان بەڵام کوردبوونیان خۆیان لەبیر نەکردووە و منداڵەکانیان بە زمانی خۆیان و بە کولتوری کوردەواریەوە پەروەردە کردووە. لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە نەک هەر شارە کوردییەکان بەڵکو لە حەڵەبیش بەرخۆدانی گەورەی کورد بەڕێوە چوو، کچان و کوڕانی کورد بە ساڵان لە دژی دڕندەیی چەتەکان شەڕ وتێکۆشانیان کردووە. ئەم بەرخۆدانه کاریگەری لەسەر حەڵەب و شاره کوردییەکان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بە هەزاران گەنجمان ڕوویان لە مەیدانی شەڕ و بەرخۆدان بکەن. یەکێک لەو گەنجانە هەڤاڵمان ڕۆستەم عەفرین بوو.
هەڤاڵ ڕۆستەم عەفرین بە چاو و دڵی خۆی بینی کە دوژمن چەندە دڕندە و ستەمکارە لە دژی وڵات وگەلەکەمان، لە شەڕی بەرخۆدانی عەفرین کۆچکردنی گەلەکەمان بۆ شەهبا و ناوچەکانی تر بووە هۆی ئەوەی هەڤاڵمان ڕۆستەم بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی لە دڵدا زیاتر بەهێز بێت. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ ڕۆستەم ڕاستی دوژمنی باش دەناسی. ئەو خۆی لە هەموو بواری ئایدۆلۆژی و سەربازیدا پەرە پێدا بوو، کەسایەتیەکی پاک و دڵسۆزی گەلەکەی بوو، لەهەمان کاتدا تێکۆشەرێکی لێهاتوو بوو.
ئێمە وەک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و وڵاتپارێزی هەڤاڵمان ڕۆستەم عەفرین و هەموو گەلی وڵاتپارێزی گەلی کوردستان دەکەین جارێکیتر بەڵێن دەدەین هەتا ئازادی شارەکانمان لە دەستی داگیرکاری و خەون و ئامانجی هەموو شەهیدانمان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.
ناسنامەی شەهید بەمشێوەیە:
ناسناو: ڕۆستەم عەفرین
ناو و پاشناو : یوسف ڕەشید
ناوی دایک: فیدان
ناوی باوک : خەلیل
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەرێمی عەفرین."