بە دیمەن

لە بروکسل لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە چالاکی ئەنجام درا

کوردستانیانی دانیشتووی بەلژیکا لە بەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا لە بروکسل کۆبوونەوەو پەیامی "ئێمە لە پێناو گەلی خۆمان لە ئەسەنیورت و ئێلح و خەلفەتی مێردین بەرخۆدان دەکەین" دووپاتکرایەوە.

لە چالاکییەکدا لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە بروسکلی پایتەختی بەلژیکا، دەست بەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرا.

لە بەردەم کونسوڵخانەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە لە ئەنجامی سیاسەتی شەڕی دەسەڵاتی ئەردۆگانی فاشیست دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان، چەندین قەیرانی ئابووری، مایەپووچی سیاسی و داڕزانی کۆمەڵایەتی سەریهەڵداوە. ئەردۆگان  بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی خۆی کودەتای قەیوم ئەنجام دەدات.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئەردۆگانی فاشیست سیاسەتی چەپەڵی خۆی و بێمافکردن لە دژی گەلانی ژێر دەست و بە تایبەت گەلی کورد جێبەجێ دەکات. گەلی کوردستان لە دژی سەپاندنی قەیوم بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبەن و فاشیزمی ئەردۆگان پووچەڵ دەکەنەوە و فڕێی دەدەنە زبڵدانی مێژوو. ئێمە کوردستانیانی بەلژیکا، لەگەڵ گەلی خۆمان دەبین و لە پێناو گەلی خۆمان لە ئەسەنیورت و ئێلح و خەلفەتی  مێردین دەبین و بەرخۆدان دەکەین."