لە ئیستەنبوڵ ٧ ڕۆژنامەنووس و ٢ سیاسەتمەدار زیندانی کران
لە ئیستەنبوڵ ٧ ڕۆژنامەنووس و ٢ سیاسەتمەدار زیندانی کران.
لە ئیستەنبوڵ ٧ ڕۆژنامەنووس و ٢ سیاسەتمەدار زیندانی کران.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) و دیسک باسن_ئیش دوێنێ ویستیان شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە گۆڕەپانی شیشخانەی ئیستەنبوڵ شەرمەزار بکەن. پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر و ٥٩ کەسیان دەستگیرکرد و لەنێویاندا ڕۆژنامەنووس هەبوون. پاش کاروباری یاسایی ٤٥ کەسیان برانە بنکەی پۆلیس.
١٤ کەس ڕەوانەی دادگای چاگلایان کران، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووس خەیری تونچ، گوڵستان دورسون، لە ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA) پنار غایب، پەیامنێری ڕۆژنامەی پاتیکا یادگار ئایگون، لە ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی موجادەلە بیرلیگییە، سەرپیل ئوناڵ، زەینەب کورەی، لە ڕۆژنامەی یەنی یاشام مەعسوم ساگلام، ئەنەس سەزگین و عوسمان ئاکین هەبوون. دەستبەسەرکراوەکان بە پاساوی "پێشێلکردنی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" و "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" تۆمەتبارکرا. داواکاری گشتی پاش ئیفادەوەرگرتن بە داوای زیندانی کردن ڕەوانەی کرد بۆ دادگای سزای سوڵح.
لەو ١٤ کەسەی ڕەوانەی دادگا کران، ٩ کەسیان زیندانی کران. پاش ئیفادەدانی ١٤ کەسەکە لە دادگای سزای سوڵح، دەستەی دادگا ٥ کەسیانی بە مەرجی چاودێریی یاسایی ئازاد کرد. ٩ کەسیان و لەنێویاندا ٧ ڕۆژنامەنووس زیندانی کران. دادگا هەڵگرتنی وێنەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگینیان وەک پاساوی زیندانیکردن نیشاندا. ئەو ڕۆژنامەنووسانەی زیندانی کراون ئەمانەن: خەیری تونچ، گوڵستان دورسون، لە ڕۆژنامەی یەنی یاشام مەعسوم ساگلام، ئەنەس سەزگین و عوسمان ئاکین و جان پاپیلا و لە ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA) پنار غایب، لە ڕۆژنامەی موجادەلە بیرلیگییە، سەرپیل ئوناڵ.
ڕۆژنامەنووسان لەڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە پەیامیاندا: "کۆشک و سەڵتەنتیان دەڕووخێت. ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن دەمێننەوە. تێکۆشانی نازم و جیهانەکان بەردەوام دەبێت" و "ڕۆژنامەگەری تاوان نییە".