لە ئیزمیر سێ کەس زیندانی کران
لەو چوار کەسەی کە لە ١٤ی شوباتدا لە قڕکردنی سیاسییدا دەستبەرکرابوون؛ ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی سابری گوڵ، مەهتاب عەلیشان و ئیکۆلۆژیست کۆرای تورکای بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کران.
لەو چوار کەسەی کە لە ١٤ی شوباتدا لە قڕکردنی سیاسییدا دەستبەرکرابوون؛ ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی سابری گوڵ، مەهتاب عەلیشان و ئیکۆلۆژیست کۆرای تورکای بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کران.
ئەندامی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) گونول یاڵچن، ئەندام پەرلەمانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سابری گوڵ، مەهتاب عالیشان و ئیکۆلۆژیست کۆرای تورکای لە دوای تەوابوونی کارەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئەمڕۆ ڕەوانەی دادگای ئیزمیر کران.
پۆلیس لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەو چوار دەستبەسەرکراوەدا کردووە سەبارەت بەو بەیاننامە ڕۆژنامەوانیانەی کە بەشدارییان تێدا کردووە. هەروەها دەربارەی ژمارە تەلەفون و چالاکی پارتەکانیانش پرسیارییان لێ کراوە.
کۆرای تورکای کە خرایە بەردەم دادگا، تۆمەتبار کرا بەوەی لە دیجیتاڵ میدیادا باسی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و گۆڤارەکانی مۆدێرنێتەی دیموکراتی، ژنۆلۆژ و ژیانی ئیکۆلۆژیی کردووە.
لە ئیفادەکەیدا کۆرای باسی ڕایگەیاندووە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بە تاوانبارکردن دادەنرێت. دوای ئیفادەدانی کورای بە مەبەستی زیندانیکردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا، بڕیاری گرتنی درا.
دوای ئیفادەکانیان لە داواکاری گشتی سابری گوڵ، مەهتاب عالیشان و گونوڵ یاڵچن بە خواستی زیندانیکردن ڕەوانەی دادگا کران. دادگای سزای سوڵح بڕیاری زیندانی کردنی سابری گوڵ و مەهتاب عالیشانی دا. گونوڵ یاڵچن بە مەرجی کۆنترۆڵی دادوەری ئازاد بەردرا.