لە زیندانی شاکران ئازادکردنی ٢ زیندانی بە ئەنقەست دواخرا

لە زیندانی ژنان لە شاکران سەرباری ئەوەی ماوەی زیندانیکردنیان تەواو کردووە و دەبوایە ئازاد بکرێن، بەڵام ئازادکردنی داملا ئەردەم و سەڤدا تورگال بە ئەنقەست و بە شێوەی میزاجی بۆ ماوەی ٨ مانگ دواخرا.

لە زیندانی ژنانی شاکران داملا ئەردەم و سەڤدا تورگال مافی ئازادبوونیان زەوتکرا. داملا ئەردەم ماوەی ٥ ساڵە لە زینداندایە و دەبوایە لە ٢٧ی ئەیلولدا ئازاد بکرایە. سەڤدا تورگال-یش دەبوایە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١دا ئازاد بکرایە، بەڵام بۆ جاری دووەم مافی ئازادکردنی زەوتکرایەوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بە شێوەی میزاج و بەدەر لە هەموو یاسا و مافەکان ئامادە نین ئەو زیندانییە سیاسیانە ئازاد بکەن، کە ماوەی زیندانیکردنەکەشیان تەواو بووە و چەندین جار مافی ئازادبوونی زیندانیان و تێکۆشەرانیان زەوتکردووە.

ژ.ت