مارگرێت ئۆون: پێویستە ئۆجالان ئازاد بکرێت

مارگرێت ئۆون مافناسی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەپێی یاسا و پێوەرە نێونەتەوەیەکان دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهێنرێت.

مافناس و پارێزەری بەئەزموونی مافەکانی مرۆڤ مارگرێت ئۆون ڕایگەیاند، بلۆکی ڕۆژئاوا لە دژی ڕوسیا و چین هەڵوێستیان هەیە، بەڵام بەرامبەر تاوانە جەنگییەکانی ئەردۆغان بێدەنگن، کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و پشتیوانیشی لێدەکەن. ئۆون ڕەخنەی لەحکومەتی بەریتانیا گرت و ڕایگەیاند، لە دژی ئەوە تێدەکۆشن.

 مارگرێت ئۆون پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) و ڕایگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجە و ئەوەی ڕوودەدات بێمافیەکی تەواو و پێشێلکارییە و وتی، پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستاندارد و پێوەرەکانی ماندێلا، بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، پەیماننامەى مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا، پەیماننامە مرۆییەکان و یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێلکراون.

ئۆون ڕایگەیاند، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان نییە، سەردانی پارێزەران و بنەماڵەکەی بۆ چاوپێکەوتن ڕەتدەکرێنەوە و وتی، "ماوەی ١٨ مانگە هیچ هەواڵێکمان لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە نییە. ئەو رێبەری گەلی کوردە،  کە یەکێکە لە بەهێزترین مرۆڤەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. ئەو کەسێکە، کە لە زیندانیشدا دەئافرێنێت و بەرهەم دەهێنێت و دەنوسێت،  هەوڵ دەدات کێشەکان چارەسەر بکات. ئاکتۆری سەرەکیی چارەسەرکردنی شەڕێکی قورسە".

دەبێت ئازاد بکرێت

پارێزەری ئۆون، کە هاوکات ئەندامی دامەزرێنەری چالاکیی ئاسایشی جێندەری کۆمەڵایەتی و ئاشتی (GAPS-UK) یە و لە پرۆژەی مافی مرۆڤی کورد دا (KHRP) ئامۆژگاری و راوێژکاریی مافەکان بە ژنان و منداڵان دەدات لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی: " بۆ بەردەوامیدان بەو دیالۆگە، کە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕایوەستاندا، پێویستە ئۆجەلان ئازاد بکرێت. ئەوە داوا و خواستی هەموو رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤە. یاسا ڕاستەقینەکان ئەە دەسەپێنن، کە دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و پەکەکە لە "لیستی  تیرۆر" دەربهێنرێت".

بلۆکی ڕۆژئاوا دووڕوویی دەکات

ئۆون داوای لەحکومەتی بەریتانیا کرد، فرۆشتنی چەک بەتورکیا بوەستێنێت و باسی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرد و وتی، "تەنها چەکی کیمیایی لەو شوێنانە بەکارناهێنن، بەڵکو لە هێرشەکانیدا بۆ سەر شەنگال و کامپی پەنابەرانی مەخموریش دا بەکاری دەهێنێت. سەرباری ئەوەش گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بێدەنگە. ئەوە دووڕووییە. هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیاش بەهەمان شێوەیە. لە دژی ڕووسیا و چین هەڵوێست دەگرن، بەڵام پشتیوانیش لە ئەردۆغان دەکەن، کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تاوانبارێکی جەنگە و پشتیوانیشی لێدەکەن. ئەو پارچانەى تورکیا لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەکانیدا بەکاریان دەهێنێت دروستکراوی بەریتانیان. من وەک داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە حکوومەتەکەم دەگرم، کە پشتگیری ئەم تیرۆریزمە دەوڵەتییە دەکات".

مۆدێلی ڕۆژئاوا نمونەیە

ئۆون ئاماژەی بەوە کرد، عەبدوڵا ئۆجالان تەنها بۆ ئازادیی کورد تێناکۆشێت، بەڵکو بۆ ئازادیی هەموو مرۆڤەکانی ناوچەکە تێدەکۆشێت و وتی، مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا نمونەیە.

مارگرێت ئۆون پارێزەری مافەکانی مرۆڤ وتی: "ئەم مۆدێلە بەرهەمی عەبدوڵا ئۆجالانە. نەک تەنیا بۆ سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو نمونەیەکە بۆ هەموو جیهان. من تەمەنم ٩٠ ساڵە و بەردەوام دەبم لە داواکانم بۆ دادپەروەری و ئازادی بۆ کورد. هیوادارم بەم زووانە بڕۆم بۆ ڕۆژئاوا".

ژ.ت