مەلەکەپە/کوردستان یادی فەرماندەی هەپەگە ئۆرهان بینگولی بەرز ڕاگرت
مەلەکەپە/کوردستان یادی فەرماندە شەهیدەکانی هەپەگە و یەژا ستاری کردەوە و پەیامی سەرەخۆشی نارد.
مەلەکەپە/کوردستان یادی فەرماندە شەهیدەکانی هەپەگە و یەژا ستاری کردەوە و پەیامی سەرەخۆشی نارد.
مەلەکەپە/ کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و لە کەسێتی ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە ئورهان بینگول (عەلی دینچەر)دا کە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەهیدبوو، هەموو شەهیدانی ڕێگەی تێکۆشانی یاد کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەم چەند ڕۆژەی دوایدا بەهۆی هێرشە تیرۆرییەکانی کۆڵۆنیالستی تورکەوە، چەند فەرماندەیەکی هەپەگە و یەژا ستار شەهیدبوون. شۆڕشی کوردستان بە تێکۆشانی گەورەی ئەم کچ و کوڕە قارەمانانە ڕێگەی خۆی کردەوە. گەر لەمڕۆدا ناو و دەنگی گەلی کورد دەبیسترێت ئەوا دەرنجامی تێکۆشانەکانی هاوڕێی شۆڕشگێڕمان هاوڕێ ئۆرهان جیهاد بینگۆل، تەکین گۆیی، بەروار دێرسیم، نوژیان ئامەد، ئالان مەلازگر، رۆسیدا مێردین، سارا تۆڵهەڵدان، سەما جویا چەولیک و تیژدا ژیانە"
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە پروپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی تەڤگەری ئازادی دەکات کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو 'ئەم هاوینە کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین و قفڵەکە دادەخەین' و لەو رووە وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی بەرخودانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان رایگەیاندووە "ئەوە پااییزیش هات" و لە درێژەدا باسی لەوەکردووە: "گەریلا لە دژی سوپای تورک لە بەرخۆداندایە و گورزی کوشندەیان لێدەدات. بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ کوردستانێکی ئازادە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا مەلەکەپە سەرەخۆشی خۆیان بۆ هەموو گەل دەخوازێت و هاتووە: "لە کەسێتی ئورهان بینگۆلدا سەرەخۆشی خۆمان بۆ هاوڕێیانمان لە هەپەگە، یەژا ستار، پەکەکە و پاژک دەردەبڕین."