کلیپی نامەکەی شەهید زیلان
بۆ زیلان (زەینەب کنجاجی) کە لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم لە دژی پیلانگێڕییەکەی سەر ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا و بە گیانی خۆی ئاگری ئازادی نیشانی پیلانگێڕاندا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کلیپێکی شایستە بە بیرهێنانەوەیان ئامادە کردووە.
لە کلیپەکەدا کە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئامادە کراوە، گەریلا نامەکەی شەهید زیلان دەخوێننەوە کە بۆ ڕێبەر ئاپۆی نووسیووە و تێیدا پاساوی چالاکییەکەی خۆی ڕوون کردووەتەوە. لە کلیپەکەدا لەگەڵ خوێندنەوەی نامەکەی زیلاندا گەریلاکان لەگەڵ یەکدیدا باس لە جەوهەر و ماناداری ناماکە دەکەن.