ناڕەزایەتییەکان دژی زەوتکردنی ئیرادە بەردەوامە: بەرخۆدانی وان هێڵی ئێمەیە
دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ لە چەند شارێک شەرمەزارکرا.
دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ لە چەند شارێک شەرمەزارکرا.
دەم پارتی لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار شارەوانی جولەمێرگی بەدەستهێنا، بەڵام بۆ جاری سێیەم قەیوم دانرا. دژی زەوتکردنی شارەوانی جولەمێرگ لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا.
موغلا
دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە ناوچەکانی مەنتەش و بۆدرۆم و داتچە و ماماریس و میلاسی موغلا شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکاندا پانکارتی "شارەوانی ئێمەن، ڕێگە بە زەوتکردن نادەین" بەرزکرایەوە، ئەندامی دەم پارتی مەهتاب چیفتچی گوتی: "بڕیاری دانانی قەیوم نایاساییە، گەلانی تورکیا شکست بە زیهنیەتی قەیوم دەهێنن".
تەکیرداغ
ڕێکخستنی دەم پارتی تەکیرداغ لە ناوەندی شارەکە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، پانکارتی "شارەوانی ئێمەن، ڕێگە بە زەوتکردن نادەین" و درووشمی "محەمەد سدیق ئاکیش شکۆی ئێمەیە" بەرزکرایەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتی تەکیرداغ سوعاد ساری ڕایگەیاند ناتوانن بە فشار ئیرادەی گەل زەوت بکەن، بەرخۆدانی وان شکستی بە ئێوە هێنا، گوتی: "بەرخۆدانی وان پاشەکشەی بە فاشیزم کرد. بەرخۆدانی وان هێڵی ئێمەیە. شارەوانی ئێمەن و ناتوانن زەوتی بکەن".
لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. هەروەها لە ئەدەنە و مێرسین و ئەنتاڵیا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. لە راگەیاندراوەکان دووپاتکرایەوە گەل ڕێگە بە زەوتکردنی ئیرادەی نادات، ئێمە سەر بۆ قەیوم نەوی ناکەین، گەلی ئێمە شکۆمەندە و ڕێگە بە قەیوم نادات.