نوسەر سەڤیم بەلی گیانی لە دەستدا

ژنە وەرگێڕ و نووسەری سۆسیالیسی سەڤیم بەلی لە ١٠٠ ساڵەی تەمەنییدا لە ئیستەنبوڵ گیانی لە دەستدا.

نوسەر و وەرگێڕی سۆسیالیستی سەڤیم بەلی لە ئیستەنبوڵ گیانی لە دەستدا. سەڤیم بەلی لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئیستەنبوڵ لە دایکبووە، دوای تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئیستەنبوڵ ڕۆشتە ئەمریکا و دوای گەڕانەوەی، لە پاریس پەروەردەی پسپۆری پزیکشی بینووە.

دواتر لە پاریس بەشداری ٢هەمین فیستیڤاڵی گەنجان و خوێندکارانی جیهان بوو، لە ئابی ١٩٥١دا لە بەرلین چاوی بە نازم حیکمەت کەوت و دواتر وەک پەیوەندی نێوان سەرکردە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی TKP کاری کردووە.

کاتێک لە ئیستەنبوڵەوە دەچێتە پاریس لە ڕێگەی ڕۆشتنییدا زیندانی دەکرێت. چوونکە لە بەرانبەر TKPدا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دەستی پێکردبوو. لە ئۆپراسیۆنێک بە ناوی "٥١ گرتن" دەستبەسەرکراو و تەواوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی TKP زیندانی کران. لە ساڵی ١٩٥٧دا لە زیندان لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری TKPی ماهر بەلی هاوسەرگیری دەکات.

لە کودەتای ١٢ی ئادار جارێکی دیکە زیندانی کرا و ٣ ساڵ لە زیندان مایەوە. پاش کودەتایی ١٢ی ئەیلول دووبارە ڕۆشتە دەرەوەی وڵات. لەوکاتەدا کتێبێکی یادەوەری بە ناوی ‘Boşuna Mi Çîgnedîk’ نوسی.

دوای ساڵانێک لە گەڕایەوە بۆ ئەستەنبوڵ و دوای ژیانێک لە خوێندنەوە و نوسین ژیان ئاوای کرد.