دۆسیەیەک لەسەر پرۆفیسۆر دکتۆر ئیبراهیم کاب ئۆغڵو سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ و ١٠ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کراوەتەوە و داوای "کۆتاییهێنان بە ئەرک" و "هەڵبژاردنەوەی نوێ"یان کرد. هەر لەو پێوەندییەدا سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ بڕیاریدا لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام بدرێت. کۆبوونەوەی گشتی لە ناوەندی کۆنگرەی کەنداو بەڕێوەدەچێت. لەم کۆبوونەوەیەدا بۆ دژایەتیکردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئێستای سەندیکای پارێزەران کە لە ٢ی تشرینی یەکەمەوە دەستی بە کارەکانی کرد، هیچ گروپێک کاندیدێکی پێشکەش نەکرد. کۆبوونەوەکە بە دروشمی "ئەوانەی بە هەڵبژاردن هاتن بە هەڵبژاردنیش دەڕۆن" بەڕێوەچوو. هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوەردان لە ئیرادەی دیموکراتیکی پارێزەران بکات". لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا پانکارتێک بە تەوەری "سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ بێدەنگ نابێت" هەڵواسرا بوو.
دواتر پرۆفیسۆر د.ئیبراهیم کاب ئۆغڵو سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لە سەروەری یاسا و دەستوور کردەوە. کاب ئۆغڵو وتی: "ئێمە تەنیا دان بە سەروەری یاسا و دەستووردا دەنێین. ماوەی دوو مانگە ڕاهێنانی'چۆنیەتی لەناوبردنی بەرگری' لە تورکیە لەلایەن ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەڕێوەدەچێت. دەستەی بەرێوەبەری کە لە ١١ئەندام پێکهاتووە، هێشتا کەمە، بەڵگەنامەکان هەڵبەستراون، ئازادییان لێ وەرگیراوە. سەرەڕای ئەوەی جان ئاتالای وەک ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ هەڵبژێردرا، بەڵام هێشتا دەستبەسەرە."
دواتر ئارینچ ساغ کان، سەرۆکی یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا (TBB) وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، دژی هەر جۆرە پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤن لە تورکیە. ئێمە سەرمان بۆ کەس دانەناوە و تەسلیم نابین. ئێمە هێزمان لە ڕاستییەوە وەرئەگرین. بەرگری بێدەنگ نەبووە و بێدەنگیش قبووڵ ناکات."