پاکتاوی سیاسی بەردەوامە: ٢٤ کەسی دیکە دەستبەسەرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا ٢٤ کەسی دیکە دەستبەسەرکران. لەماوەی سێ رۆژدا ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بۆ ١٣٦ کەس بەرزبووەوە.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا ٢٤ کەسی دیکە دەستبەسەرکران. لەماوەی سێ رۆژدا ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بۆ ١٣٦ کەس بەرزبووەوە.
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامە. لە ٢ی تشرینی یەکەمدا لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە ٢ کەس دەستبەسەرکان کە بەڕێوەبەرانی هەدەکە و هەدەۆە، رێکخراوە مەدەنییەکانیشیان لە ناودابوو. دوای راگرتنیان لە ئاسایش ٢١ کەس رادەستی دادگا کران.
لە ٣ی تشرینی یەکەمدا لە ١٦ شار لە ئۆپراسیۆنەکاندا ٥٥ کەس دەستبەسەرکابوون. لە رحا، مێردین، ئامەد، دیلۆک، مێرسین، شڕنەخ، ئیستەنبوڵ، بورسا، ئێلیح، دەنیزلی، ئەدەنە، قەیسەریە، ئانتالیا، کۆنیا، ئیسپارتا و کۆجاعەلی زۆرینەی دەستبەسەرکراونا پەنابەر بوون.
لەو کەسنەی دەستبەسەرکرابوون، دوێنێ ئێوارە ٢٠ ژن ئازادکران. ئەو ژنانەی تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراو"یان درابووە پاڵ لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ "دەزگای ئاسایشی سەربازی" کە بانگەشە دەکرێت لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.
راگەیەندرا کە ٤ ژنی پەنابەر کە ئازاد کراون بۆ ئەوەی دیپۆرت بکرێنەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ.
پێشبینی دەکرێت کە وەرگرتنی وتە لە ٣٥ کەس لە بەڕێووەبەرایەتی ئاسایش دەستپێبکات.
لە ٤ی تشرینی یەکەمدا لە ١٥ شار ٣٧ کەسی دیکە دەستگیرکران. ئەو کەسانەی لە ئیستەنبوڵ، وان، رحا، خارپت، دوزجە، ئامەد، بورسا، ئەدرنە، کرکلارەلی، کلیس، ئیدر، هاتای، ئەدەنە، مەرەش و دەنیزلی دەستبەسەرکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وەزیری ناوخۆی تورک عەلی یەرلیکایا ئەمڕۆش رایگەیاند کە لە ئەرزڕوم، دیلۆک، ئیستەنبوڵ و شڕنەخ لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٢٤ کەس دەستبەسەر کراون.
لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون گەیشتە ١٣٦ کەس.