پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاریی نوێیان تۆمار کرد
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە؛ سوزان ئاکیپا، جەنگیز یورەکلی، مەزڵوم دینچ و عمران ئەمەکچی و ئیبراهیم بیلمەز بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکانیان دیدار ئەنجام بدەن، داواکاری نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها پارێزەران بەهەمان مەبەست داوکاری دیدار و کۆبوونەوەیان لە گەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، تۆمار کرد.
ساڵانێکە دواکاری پارێزەران و بنەمەڵەکان بە پاساوی 'سزای دیسپلین' کە هەر شەش مانگ جارێک تازەدەکرێتەوە، لە لایەن دادگای جێبەجێکردنی بورساوە ڕەتدەکرێتەوە.