پارێزەران بەمەبەستی دیدار له گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێیان تۆمار کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر خۆی و زیندانیانی دیکە نازانرێت، بەمەبەستی دیدار داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەکی لێ نادرێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد.

هەروەها پارێزەران بەهەمان شێوە بۆ دیدار لەگەڵ زیندانیانی دیکە لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواکارییان بەرزکردەوە.

داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز و چەنگیز یورەکلی و سوزان ئاکیپا و عیمران ئەمەکچی ئەنجامدراوە.

جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە کاتێک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییدا دەستگیرکرا هەتا ئێستا لە گۆشەگیریدایە. داواکاری سەردان و دیدارەکان هەموو جارێک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕەت دەکرێتەوە یان وەڵام نادرێتەوە، یان دوای چەند مانگێک بیانووی نایاسایی و هەڕەمەکی رەت دەکرێتەوە. ڕوون نییە بۆچی سزای دیسیپلین دەسەپێندرێت.

لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٤ـەوە، دادگای سزاکانی بورسا بۆ ماوەی ٦مانگ کۆبوونەوە و دیداری پارێزەرانی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی قەدەغە کرد.

لەگەڵ ئەم قەدەغەکردنە بەلایەنی کەمەوە لە ٨ساڵی ڕابردوودا ١٣جار، هەرجار بۆ ماوەی ٦مانگ چاوپێکەوتن و دیدارەکان لەگەڵ پارێزەران قەدەغەکراوە.