پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی بانگەشەی نەخۆشبوونی ژینای ڕەتکردەوە
پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە ژینا ئەمینی بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە گیانی لە دەستداوە.
پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە ژینا ئەمینی بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە گیانی لە دەستداوە.
ساڵح نیخبەخت یەکێک لە پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا ئەمینی، کە لە ئێران بە ئەشکەنجە کوژرا، وتی: ئەو دەنگۆیانە، کە دەوتریت ژینا ئەمینی کێشەی تەندروستیی هەبووە و ڕەنگە ئەوە بووبێتە هۆی گیان لەدەستدانی، دەنگۆیەکی ڕاست نییە و وتی، " بانگەشەی نەخۆشبوونی ژینا درۆن و نابێت ئەو دەنگۆ و بانگەشانە بە جدی وەربگیرێن".
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەدا، لە ئێران ژمارەیەکی زۆر کەس لە کاتی دەستگیرکردنیاندا گیانیان لەدەستداوە و وتی: "کوشتنی زیندانیان، بەتایبەتی تەنها بۆ ئەمینی رووینەداوە" و ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەدا، هیوای ئەوەیان نییە ئەو کەسانە، کە بەرپرسن لە کوشتنی ئەمینی سزا بدرێن و وتی، تیمی یاسایی بنەماڵەی ئەمینی داوای دامەزراندنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر گیان لە دەستدانی ژینا دەکەن.
٧٦ کەسی کوژران و ١٢٠٠٠ کەسیش دەستگیرکران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کە بارەگاکەی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجە بڵاویکردەوە، بەلایەنی کەمەوە ٧٦ خۆپیشاندەر لە دوای ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلولەوە تا ئێستا کوژراون.
لەلایەکی ترەوە پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، هەزار و ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون.
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە نیویۆرک ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە ٢٠ ڕۆژنامەنووس لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.
ژ.ت