پۆلیس لە فەڕەنسا هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەی کوردان

پۆلیسی فەڕەنسا هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردانی دیموکرات لە درانسی.

راگەیەنرا، پشکنین لەنێو کۆمەڵەکە بەردەوامە و ئەندامێکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردانی دیموکرات لە درانسی دەستگیرکراوە.

ناوەندی کۆمەڵگەی کوردانی دیموکرات لە درانسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئەوان هەڵکوتانە سەر کۆمەڵەکەیان قبوڵ ناکەن و نابێت پۆلیس هەڵکوتێتە سەر کۆمەڵەکەیان.

باسی ئەوەشکرا کە پشکنین لەنێ کۆمەڵەکەدا بەردەوامە و بانگی لە کوردستانیانی درانسی کرد کە خاوەنداری لە کۆمەڵە بکەن.

ف.ق