پەرلەمانتاری بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسیی قوبرس: گۆشەگیریی سەر ئۆجالان قبوڵ ناکرێت

کۆستیس ئیفستاتهیو پەرلەمانتاری بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قوبرس سەردانی چالاکوانانی مانگرتووی لە لیماسۆلی قوبرس کرد و رایگەیاند، گۆشەگیری و دیلکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکرێت.

بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا، لە شاری لیماسۆلی قوبرس چالاکیی مانگرتن بە بەشداریی دووەم دەستەى مانگرتوو بەردەوامە. چالاکییەکە لە ناوەندی رۆشنبیریی کورد لە تیۆفیلۆس بەڕێوەدەچێت و سەردانی کەسایەتییەکان و چالاکوانان بۆ لای مانگرتوەکان بەردەوامە.

کۆستیس ئیفستاتهیو پەرلەمانتاری بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قوبرس سەردانی چالاکوانانی مانگرتووی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی بکوژ و داگیرکەری وەڵامی تێکۆشانی دیموکراتیک و رەوای گەلی کورد دەداتەوە.

ئیفستاتهیو وتیشی، "گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دژی هەموو یاسا و مافەکانە، بۆیە دەبێت گۆشەگیریی سەر رێبەری کوردان قبوڵ نەکرێت".

ئیفستاتهیو راشیگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئاشتی و دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا خاوەنی رۆڵێکی گرنگە و  بۆ ئەوەی گۆشەگیری ببێتە رۆژەڤی پەرلەمانی ئەوروپا دەست بەکار دەکەن.

ئیفیستاتهیو پشتیوانی لە کەمپەیی ئازادی بۆ ئۆجالان کرد

ئیفیستاتهیو رایگەیاند، پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان دەکەن و بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد.

ژ.ت