ڕێپێوانی گەنجانی کورد لە ئەسینا کۆتایی هات

ئەو ڕێپێوانە درێژەی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی کورد دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەچوو، بە ڕاگەیاندراوێک لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک کۆتایی هات.

ڕێپێوانی ٢ ڕۆژە کە لە لایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە ٢٥یادی  ساڵەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕێکخرابوو، کۆتایی هات.

ئەو گەنجانەی لە دوایین ڕۆژدا لە پالینیەوە بەرەو کونسوڵخانەی تورک ڕێپێوانیان کرد، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان گوتەوە و بە ڕاگەیاندراوێک لەبەردەم کونسوڵخانەکە کۆتاییان بە ڕێپێوان هێنا.

ڕاگەیاندراو لەلایەن دەسپێشخەریی (RiseUp4Rojava-Yewnanistan) و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک خوێنرایەوە.