پیلانگێڕی لە ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ڕێکخستنی هەدەپەوە شەرمەزارکرا.

ڕێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پانکارتی ڕەشی لەبەردەم باڵەخانەکەی هەڵواسی.

لەسەر پانکارتەکە ' پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، دەرگاکان بکرێنەوە و ئاشتی دروست ببێت' نووسرابوو.

ف.ق