پیلانگێڕیی ٩ تشرینی یەکەم لە ئەلەگیاز شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە ئەلەگیاز، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە ئەلەگیاز، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزارکرد.
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ئەلەگیازی ئەرمینیا شەرمەزار کرا.
ئەندامی کۆمیتەی کوردستان سەلۆ دربۆیان و ئەندامی مەجلیسی گەل یوریک داڤۆیان و دایە چیلێ قسەیان کرد.
دربۆیان ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پیلانگێڕییە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی ئێستەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گرێدراون، دووپاتی کردەوە پێویستە هەمووان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن و بەرامبەر هێرشە دڕندانەکان و گۆشەگیری بێدەنگ نەبن.
دایە چیلێ ئاماژەی بەوە کرد، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی دەهێنن، لەسەر ڕێگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان و گەریلا دەبن.
داڤۆیان ڕایگەیاند، پیلانگێڕیی ٢٥ ساڵە بەو شێوەی جیاواز بەردەوامە، بەڵام بە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلا تێکدەشکێت.
چالاکییەکە بە درووشـی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.