رێكخراوه‌ كوردییه‌كان له‌ سویسڕا به‌مه‌به‌ستی به‌شدار له‌ فستیڤاڵ بانگه‌وازیان راگه‌یاند

رێكخراوه‌ كوردییه‌كان له‌ سویسرا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ فستیڤاڵی كوردان له‌ هۆڵندا بانگه‌ازیان راگه‌یاند.

 

له‌ ١٧ی ئه‌یلوڵ له‌ شاری لاندگرافی هۆڵندا ٠ هه‌مین فستیڤاڵی كولتووری كوردان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كوردانی دیموكراتیكی سویسڕا (جه‌ده‌كه‌-سه‌) و یه‌كێتی ژنانی كوردی سویسڕا (یه‌ژه‌كه‌-سه‌) بانگه‌وازی به‌شداری له‌ گیانی سه‌فه‌ربه‌رییان راگه‌یاند.

به‌ده‌یان ئۆتۆمبێل گه‌ل ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ فستیڤاڵه‌كه‌

فستیڤاڵ به‌ دروشمی ‘قه‌واره‌ بۆ كوردستان، ئازادی بۆ رێبه‌ر ئۆجالان‘ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بۆ به‌شداری له‌ فستیڤاڵه‌كه‌ رێكخراوه‌كانی كوردان له‌ سویسڕا رایانگه‌یاند، "گه‌لی كورد ٣٠ ساڵه‌ به‌ ره‌نگ، جل و به‌رگ، زمان و كولتوری خۆی وه‌ك له‌ كوردستان له‌ ئه‌وروپا و تاراوگه‌ش ره‌نگ و جیاوازی خۆی پاراستووه‌.

گه‌لی كورد به‌ هه‌ڵمه‌ته‌ كولتوورییه‌كان پاكتاوكاری پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ گیانی سه‌فه‌ربه‌ری و به‌ جۆش و خرۆش و وره‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ خۆی بۆ ٣٠ هه‌مین فستیڤاڵی كولتووی كوردان ئاماده‌ ده‌كات.

گه‌لی كورد كه‌ له‌ سویسڕا ده‌ژین به‌ وره‌ و جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه‌ له‌م رۆژه‌دا به‌شدار ده‌بن و دروشمی ‘كوردستانی ئازاد، رێبه‌رایه‌تی ئازاد‘ ده‌ڵێنه‌وه‌. له‌ ١٢ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای كوردانی دیموكراتیك به‌ ده‌یان ئۆتۆمبێل گه‌له‌كه‌مان بۆ گۆڕه‌پانی فستیڤاڵه‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌.

شوێن و كاتی به‌ڕێكه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كان:

"رێكه‌وت: ١٦ی ئه‌یلول

باسه‌ل:

Elsässerstrasse ٢١٥, ٤٠٥٦ Basel (به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردان)

كاتژمێر : ٢٣:٠٠

جنێڤ:

Pl. dorcière, ١٢٠١ Genève (Gare Routière)

كاتژمێر :٢٢:٠٠

بێرن: Fischermattälistrasse ٦, ٣٠٠٨ Bern (به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردان)

كاتژمێر: ٢٢:٠٠

ئاراو: Sägestrasse ٤٦, ٥٦٠٠ Lenzburg (به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردان)

كاتژمیێر :٢٢:٠٠

سۆلۆسێرن: Westbahnhofstrasse, ٤٥٠٠ Solothurn

كاتژمێر: ٢٣:٠٠

زوریخ: Steinwiesenstrasse ١, ٨٩٥٢ Schlieren

كاتژمێر: ٢٣:٠٠

راپرێسویل: Churerstrasse ١٢٠, ٨٨٠٨ Pfäffikon SZ

كاتژمێر: ٢٢:٠٠

لوزێرن: Inseliquai ١٢A, ٦٠٠٥ Luzern (Inseli Park, Werftsteg)

كاتژمێر: ٢٢:٠٠

زوگ: Hinterbergstrasse ١٨, ٦٣٣٠ Steinhausen

كاتژمێر: ٢١:٠٠

ست گالان: Poststrasse ١٠, ٨٦١٤ Gossau

كاتژمێر: ٢٢:٠٠

وینسێرسور: Lagerhausstrasse ١٢, ٨٤٠٠ Winterthur

كاتژمێر ٢٣:٠٠

لۆزان: Rue de la Borde, ١٠١٨ Lausanne (به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردان)

كاتژمێر: ٢٣:٣٠

هـ . ب