رێپێوانی درێژمەودا لە نیو مونستێر تاوەکو کیل بە کۆبوونەوەى جەماوەری کۆتایی پێهات
رێپێوانی درێژمەودا لە شاری نیو مونستێر تاوەکو کیلی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە کیل کۆتایی پێھات.
رێپێوانی درێژمەودا لە شاری نیو مونستێر تاوەکو کیلی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە کیل کۆتایی پێھات.
چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی پیلانگیڕێی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بەردەوامییان هەیە.
لە هەموو شوێنێک هەموو رۆژێک کوردستانیان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بە شێوازی جۆراجۆر چالاکی ئەنجام دەدەن.
یەکێک لەو چالاکییانە رێپێوانی درێژمەودای ٢ رۆژە بوو لە شاری نیو مونستێری ئەڵمانیا بۆ شاری کیل. ٧٠ کەس بەشداری ئەو رێپێوانە درێژمەودایە بوون و دوای ٢ رۆژ گەیشتنە شاری کیل و بە رێکخستنی کۆبوونەوەیەکى جەماوەری کۆتایی پێهات.
رێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتیەتی، ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو. رێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەى وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ژمارەیەکی زۆر وێنەى تر دەستیپێکردبوو.
دەستپێشخەریی رۆژئاوا لە هامبورگ، فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان لە کیل (FEDA)، ژیانا ژن، تەڤ چاند لە کیل، حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) و هەندێک لە کوردستانیان لە هامبورگ و لوبیک بەشداری رێپێوانەکە بوون. لە رێپێوانەکەدا یەک لەسەر یەک دروشم دەوترایەوە.
لە کیل لە بەردەم وێستگەى ناوەندیی میترۆی شارەکەدا کۆبوونەوەیەکى جەماوەری رێکخرا.
لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا ئیمام سەمسور نوێنەری فەد دەم وتی، "هەلومەرجە قورس و دژوارەکان چی دەبن با ببن، ئەم گەلە لە دەوری رێبەرایەتیی خۆی کۆبووەتەوە و داوای ئازادیی دەکەن".
ژ.ت