شاندی کەنەکە سەردانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کرد
شاندی کەنەکە لە چوارچێوەی خەباتەکانی یەکێتی نەتەوەیی لە سلێمانی سەردانی دوو پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد. لە سەردانەکەدا، پێشهاتەکانی هەرێمەکە و یەکێتیی نەتەوەیی تاوتوێکران.
شاندی کەنەکە لە چوارچێوەی خەباتەکانی یەکێتی نەتەوەیی لە سلێمانی سەردانی دوو پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد. لە سەردانەکەدا، پێشهاتەکانی هەرێمەکە و یەکێتیی نەتەوەیی تاوتوێکران.
لە چوارچێوەی خەباتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد.
شاندی کەنەکە سەردانی ناوەندی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد.
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پێکهاتبوون لە زەینەب مستەفا، د. شێرکۆ حەمە ئەمین، د. حەکیم عەبدولکەریم، نەسرین ئەحمەد، شۆڕش خدر و لەلایەن سەرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانـەوە پێشوازییان لێکرا.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بوو، لەسەر ڕەوشی سیاسی و پێشهاتە گەرمەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەهێزکردنی یەکێتی نەتەویی و درووستکردنی کۆدەنگی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان لەناوچەکەدا.