شارەوانی ئۆسلۆ داواکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیای ڕەتکردەوە
شارەوانی ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج داواکاری دەوڵەتی تورکیای بۆلابردنی پیشانگای هوونەرمەندی کورد گەلاویژ وەلیدخانی ڕەتکردەوە.
شارەوانی ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج داواکاری دەوڵەتی تورکیای بۆلابردنی پیشانگای هوونەرمەندی کورد گەلاویژ وەلیدخانی ڕەتکردەوە.
کۆمیتەی چاندی مەجلسی شارەوانی ئۆسلۆ لە هەمبەر هەڕەشەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تەسلیم نەبوو ، داواکاری لابردنی پێشانگەی هوونەرمەندی کورد گەلاوێژ وەلیدخانی ڕەتکردەوە.
هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بۆ لابردنی پیشانگەی هوونەرمەندی کورد گەلاوێژ وەلیدخانی بە ناوی' ڕۆژئاوا ، شۆرشی ژن' ، سەری نەگرد. هەڕەشەیان لە وڵاتی نەرویج کرد. کۆمیتەی کولتوری شارەوانی شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج داواکاریەکەی دەولەتی تورکی بە زۆرینەی دەنگ ڕەتکردەوە. و بەفەرمی وتیان نا.
پێشانگەکەی وەلیدخانی لە ئۆسلۆ بێ وچان نیشان دەدرێت.
وەزارەتی کارووباری دەرەوی دەوڵەتی تورک، دیسانەوە زیاتر لە ٣٠٠ تورک و کارمەندی سەفارەتخانەی تورک داوایان لە ئۆسلۆ کرد تابلۆکانی کۆڵانی ڕۆسەنکرانتزێ لاببرێت.
ئیڤۆر ئیەنروود لە پارتی سووری نەرویج ئەوەی خستەڕوو کە ئەو هونەرە لە چوارچێوەی مافی ئازادی و دیموکراسیدایە.
ئان هابەت لە پارتی چەپی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەی خستەڕوو کە سپاسی ئەو بڕیارە دەکەین و وتی: " لە نوێنەرانی هەڵبژێردراو قەبووڵ ناکرێت."
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لەسەر رێگای رۆسینکراتز گاتی پێشانگایەک بە وتەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی رۆڵی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیی کورداندا کرابوویەوە. سەدان کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد و پێشانگاکە لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیەدا دەنگدانەوەیەکى گەورەی هەبوو.
ک-ش