سێنتکۆم کوژرانی ١٤ چەتەی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی عێراق و ئەمریکادا ١٤ی چەتەیان داعشیان کووشتووە کە لەنێوانیاندا چوار سەرکردە هەبوون.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی عێراق و ئەمریکادا ١٤ی چەتەیان داعشیان کووشتووە کە لەنێوانیاندا چوار سەرکردە هەبوون.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ٢٩ی ئابدا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە عیراقیەکان ئۆپراسیۆنێکیان لە رۆژئاوای عێراق ئەنجامداوە و ١٤ تیرۆرستی داعشیان کوشتووە و حەوت سەربازی ئەمریکاش برینداربوون، دەربارەی ئۆپڕاسیۆنەکە عێراقیش دەڵێت ئەو ئۆپراسیۆنە گرنگی هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی ھاوپەیمانانی سەلماند.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، چوار لەو چەتانەی کوژراون سەرکردەی داعش بوون و سەرپەرشتی کردەوە تیرۆرستیەکانی ئەو گروپەیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە، مایکڵ ئیریک کۆریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا "سێنتکۆم" جەختی لە پابەندبوونی ووڵاتەکەی کردەوە بۆ نەھێشتنی چەتەکانی داعش کە ھەڕەشەی بەردەوامە لەسەر ئەمریکا و ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی.