لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە کۆنگرەی ئەنجام دا و کۆتایی بەوکارانە هێنا کە بەناویەوە دەکرێن و لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵییدا ڕێگەی لە پێش پڕۆسەیەکی نوێ کردەوە. ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە سەبارەت بە کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری و دەبێت تێکۆشان بە شێوازی جیاواز و لەسەر زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک بەرێوەببرێت، لە لایەن ڕای گشتییەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا.
دوای ڕاگەیاندراوەکە جەخت لەسەر ڕێ و ڕێبازی تێکۆشانی دیموکراتیک کرایەوە، ڕای گشتی تورکیا ڕووی لە دەم پارتی و کارەکتەرانی تێکۆشانی سیاسی کورد کرد. دەم پارتی کە ماوەیەکی زۆرە لە تورکیا و کوردستان خاوەن ئەزموونی سیاسەتی یاسایی و دیموکراتیکە، چووەتە ناو پڕۆسەیەکی گونجاو لەگەڵ ڕۆحی سەردەمی نوێ.
'ڕێبەری گەلی کورد، بوو بە وەڵامگۆی قەیران و لێگەرینەکانی تورکیا'
ئەرەن ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی ئەمڕۆ تێبگەین دەبێت گەشتێکی کورتی مێژووی بکەین و گوتی: "زۆر دوور ناڕۆم، بەڵام لە دوای بڵاوبوونەوەی عوسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەوڵەت نەتەوە دامەزرا. لە دوای پەیماننامەی سایکس-بیکۆ کوردستان دابەشکرا. تەواوی سەد ساڵ بەس نەبوو بۆ تورکیا؛ عێراق، سوریا و ئێران بەتایبەتی گەلی کورد دێرینترین گەل، شوناس، کولتوور و زمانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دانی پێدانانێن.
گەلی کورد ئەمە سەد ساڵە بۆ زمان، شوناسی کە نکۆڵی لێ دەکرێت بەرخۆدان دەکات. لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد، دەوڵەت نەتەوەکانیش ناتوانن پرسەکان چارەسەر بکەن. هەروەها ڕووخانی سووریاش پەیوەندی بەمەوە هەیە. گەر ئیدی دەرفەت بۆ پێکەوە ژیان و ژیانی یەکسانی گەلانی جیاواز نەڕەخسێنن، ناتوانن لە قەیرانی دەوڵەت نەتەوە ڕزگار بن. دەوڵەتی تورکیش سەد ساڵە سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ئەنجام دەدات، بەڵام دیارە ئیدی ئەم نابێت.
تورکیا بۆ ئەوەی هەم پرسەکانی ناوخۆ چارەسەر بکات و لە هاوسەنگی دەرنەچوون لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە لێگەڕیندایە. لە ڕاستیدا ڕێبەری گەلی کورد وەڵامگۆی ئەم لێگەڕێنەیە."
'نەدەتوانن کوردان لەناوببەن، نەدەتوانن تەسفیەیان بکەن'
وتیشی: "پێشهاتە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دۆخی شەڕ، دەوڵەتی تورکی ناچار کرد پرسەکانی لەگەڵ گەلی کورد چارەسەر بکات. هەروەها دەکرێت لە ١٠ ساڵیی دواییدا لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین ئامانج لە ناوبردنی کورد بووبێت. دەوڵەتی تورک هەموو هێزی بەکارهێنا و دەستی بە پڕۆسەی تەسفیە و لەناوبردن کرد بەڵام سەرنەکەوت. نەدەتوانێت گەلی کورد لە ناوببات و نەتەسفیەیان بکات. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی ئەم چەقبەستنە سەد ساڵییە لەناوببات، لە پێش گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕێگەیە بکاتەوە و تورکیاش بتوانێت پرسەکانی چارەسەر بکات، دەرفەتێکی مەزنی پێشکەشکرد.
گەلی کوردیش پەیوەست بەمانەوە هەنگاوی گەورەی ناوە. هەم بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٧ی شوبات و هەم هەڵوێستی پەکەکە دەرفەتی گەورەی هێنایە ئاراوە. ئەم هەنگاوە ئەوە نیشان دەدات کە ئیدی هەم لە تورکیا و هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پرسە سەرەکییە کۆمەڵگەییەکان و پرسەکانی کورد لەسەر زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێن. بەڵام پەیوەست بەمانەوە بۆ ئەوەی دەوڵەت ئەم پرسە چارەسەر بکات، دەبێت وەک لایەنی کوردان هەنگاوی پێویست بنێت".
'بۆ بونیاتنانی زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک دەرفەتی مەزن پێشکەشکراوە'
لە بەردەوامی قسەکانییدا سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بەوەشدا گەر تورکیا دەیەوێت پرسەکانی چارەسەر بکات و لە ناو هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا جێبگرێت دەبێت پەیوەست بەم هەنگاوانە، هەنگاوی ڕوون و ئاشکرا بنێت و گوتی: "دەوڵەت هەم بۆ دیموکراتیزە بوونی وڵات و هەم بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ناچارە هەنگاو بنێت. لە بەرانبەر بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەری گەلی کورد و بڕیارەکانی پەکەکە دەوڵەت دەبێت هەنگاو بنێت. دەبێت پێش جەژن هەنگاو بنرێت.
ڕێبەر گەلی کورد و پەکەکە لە سووریادا مۆدێلێکیان بونیاتنا کە هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ببێتە مۆدێل و هەموو گەلان بتوانن پێکەوە بژین هەنگاویان نا. ئەم مۆدێلە لە سەرانسەری جیهاندا بە گرنگ و قبوڵکراو سەیر دەکرێت و توانای گۆڕانکاری و گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوینی هەیە لەم سەدەیەدا. ئەم هەنگاوانە لە سەردەمێکی وەهادا نرا.
لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) بڕیاری 'مافی هیوا' هەیە، بەڵام دەبێت ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سیاسەتدا هەڵبسەنگێندرێت. مادام بەڕێز ئۆجالان بۆ بەدی هێنانی ئاشتی وەک موخاتب سەیر دەکرێت، لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک موخاتب وەردەگیرێت دەبێت ئیدی ئەم مافە مافی هیوا وەک مافی هیوای گەلان هەڵسەنگێندرێت. دەبێت لە کەمترین کاتدا هەلومەرجی ئەو بگۆڕدرێت."
'بە دەستووری یەکپەرەستی ناتوانن چارەسەری بە دەست بهێنن'
سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە پێویستمان بە ئاشتییەکی کۆمەڵگەیی و دەقێکی ئاشتەوایی کۆمەڵگەیی هەیە و ئەمەش دەستووری بنەڕەتییە و گوتی: "دەستووری بنەڕەتی ئەو دەقەیە کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کۆدەبنەوە و بڕیار دەدات دەوڵەت چۆن بەڕێوەببرێت. گەر دەستووری بنەڕەتی بە ڕۆحی ناوەندییەوە تەنها بەشێک لە تورکیا بپارێزێت، ئەوکات هەرچەند یاساکان بگۆڕیت، ناتوانیت چارەسەرێک بەدەست بهێنن.
ئەگەر دەستووری بنەڕەتی یەکپەرەست بێت، گەلانی دیکە قبوڵ نەکات، ئەو دەستوورە بنەرەتیشەش لە هەمانکاتدا سیستەمی دادوەری، سیستەمی پەروەردە و سیستەمی یاسایی خۆی دادەمەزرێنێت و ئەو سیستەمە یاساییەش یەکپەرەست بێت؛ مافەکان ڕەتدەکاتەوە. هەربۆیە دەڵێین بۆ ئەوەی ئەم پرسە لە چوارچێوەی تورکیادا چارەسەر بکرێت و ببێتە نموونە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین - وەک بەرێز ئۆجالان گوتی؛ پێویستمان بە دەقێکی ئاشتییە. دەقێکی ئاشتەوایی کۆمەڵگەیی کە خۆی بە هەموو بەشەکانی کۆمەلگە دەسپێرێت."
'سەدا نەوی تێکۆشان گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکە'
ئەرەن لە درێژەی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت ڕێ و ڕێبازەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک بگۆڕێن و گوتی: "ئێستا لەسەدا نەوەدی ئەرکەکە لەسەر شانی کەناڵە سیاسییە دیموکراتیکەکانە. پرسەکە تەنها گەلی کورد نییە کە دەرئەنجامەکانی پرسی هەموو گەلانی تورکیایە. تا ئێستا لەسەدا نەوەدی ئەرکەکە لەسەر شانی بەشە جیاوازەکان بوو، بەڵام لە دوای بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوبات و ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە لە ١٢ی ئایاردا سەدا نەودی لەسەر شانی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکە.
ئەگەر لەم وڵاتەدا زەمینەیەکی دیموکراتیکی سەدساڵە دانەمەزرابێت؛ کرێکاران، ڕەنجدەران، خانەنشینان، چەپەکان، دیموکراتەکان و هەموو بەشە ئاشتیخوازەکان و دیموکراسیخوازەکان بوونەتە قوربانی ئەم کارە. یەکێک لە ئامانجەکانی دەم پارتی ئەوەیە کە بۆ دیموکراتیزە بوونی تورکیا لەگەڵ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، ڕێکخراوە کۆمەڵگە و پارتە سیاسییەکان کۆببێتەوە؛ وە لەسەر ئەم بابەتە قسە بکات، تاوتوێ بکات و لەسەر هێڵی تێکۆشانی هاوبەش بڕوات. بەرپرسیارێتییەکی سەرەکی ئەم پرۆسەیە ئەوەیە کە ئەم تێکۆشانە نابێت تەنها وەک تێکۆشانی گەلی کورد سەیر بکرێت و دەبێت ببێتە تێکۆشانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی تورکیا."
'بەرپرسیارێتییەکانی دەم پارتی زیاد بوو'
لە کۆتایی قسەکانییدا سەرحەد ئەرەن ئاماژەی بەوەشکرد کە دەم پارتی بەرپرسیارێتی گرنگی لە ئەستۆ گرتووە و گوتی"ئیدی بەرپرسیارێتی دەم پارتی زیاد بووە. هەروەها لە کۆمەڵگەیکردنی ئاشتی و چارەسەرییدا دەم پارتی خاوەن بەرپرسیارێتیی سەرەکییە. هەندێک هەنگاو دەنرێت بەڵام دەبێت ئەم پڕۆسەیە بە کۆمەڵگەیبوون بکرێت. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و دەولەتەوە جێبەجێیان نەکردوە، هەڵوێست و زمانیان بەداخەوە ئەوە نیشان دەدات لە بابەتی بە کۆمەڵگەیکردنی ئەم پڕۆسەی و ئاشتییدا ئەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆیان جێبەجێی ناکەن، بەڵام ئێمە پەیوەست بەم بابەتەوە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین.
بەڵێ، لە تورکیا کە شەڕوپێکدادان نەبێت دۆخی وڵات چۆن دەبێت؟ دەبێت ئەمە بە هەموو کۆمەڵگەی تورکیا بگوترێت و بەرپرسیارێتی ئێمەش ئەوەیە بە هەموو کۆمەڵگە بڵیین ئاشتی پێویستییەکە. هەربۆیە بۆ ئەوەی ئەم پرسە بە باشی تێبگەین و هەم لە ناوخۆ و لە بواری دیپلۆماسییەوە بە باشی بپارێزرێت، دەم پارتی ئەرک و بەرپرسیارێتیی زۆری هەیە.
کاتێک دەم پارتی ئەوانە دەکات، بە تایبەتی گەلی کورد ناچارە کە لەگەڵ هەموو گەلان ئەم کارە بە ڕێکخستن بکات و بەڕێوەی ببات. بەرپرسیارێتییەکەی ئەوەیە دەبێت هەنگاوەکان زیاتر بە ڕێکخستن بکات و تێکۆشانی بۆ بکات. بەرپرسیارە کە ئەم ڕۆحی تێکۆشانە لەسەر زەمینەی پەرلەمان بگۆڕێت بۆ ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و خەباتێکی چالاک و تێکۆشانێکی چالاک بکات. ئەم تێکۆشانە ئەنجام دەدەین، ناچارین ئەمە ئەنجام بدەین."