لە دژی شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجام درا
لە دژی شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپۆراسیۆن پێکهێنرا و لە دژیی سەرۆک شارەوانییەکان بڕیاری دەستبەسەرکردن درا.
لە دژی شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپۆراسیۆن پێکهێنرا و لە دژیی سەرۆک شارەوانییەکان بڕیاری دەستبەسەرکردن درا.
بە پاساوی "نا کارامەی و خراپ کارکردن" لە دژی شارەوانییەکانی سەربە گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ پێکهێندرا و پەیوەست بەچەندین سەرۆک شارەوانییەوە بڕیاری دەستبەسەرکردن دەرکرا.
حەسەن ئاکگونی سەرۆک شارەوانی بویوکچەکمەجە، هاکان باخچەتەپەی سەرۆک شارەوانی گازیعوسمانپاشا، جانەر چایکارای سەرۆک شارەوانی ئاڤجلار و چەندین کەسی تر لە ئۆپەراسیونەکاندا دەستبەرسەر کران.
زانراوە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا هەڵکوتێنراوەتەسەر ماڵی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون و پشکینین لە ماڵەکانیاندا کراوە.