سودانی و پزشکیان لە تاران کۆبوونەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق موحەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی ڕۆشتە تاران و لە لایەن سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزشکیانەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق موحەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی ڕۆشتە تاران و لە لایەن سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزشکیانەوە پێشوازی لێکرا.
سودانی بە سەردانێکی فەرمی سەردانی ئێرانی کرد و لە لایەن سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزشکیانەوە پێشوازی لێکرا.
هەردوولا لە تارانی پایتەخت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا. سەرۆککوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد ئەم کۆبوونەوەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دراوە و گوتی: "لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێراندا لەسەر دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە بیروڕامان گۆڕییەوە و هەڵسەنگاندی چەند بابەتێکی گرنگمان کرد."
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا هەردوولا باسمان لە نیگەرانییەکانی خۆمان لەسەر دۆخی ناوچەکە کردووە و گوتی: "یەکگرتووی و ئارامی سووریا بە دەرکردنی ئیسرائیل لە هەرێمەکە دێتە ئاراوە. ئارامی سووریا کلیلی ئارامی ناوچەکەیە. داوای سنوردانان بۆ دەستوەردانە دەرکیەکان لە سووریادا دەکەین کە زیان دەگەیەنن بە بەرژەوەندیەکانی سووریا."