سەزای تەمەلی: بانگەوازيکی مێژووی دەبێت، چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە لە ژێر گۆشەگیرییدا ئەنجام نەدرێت

سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی سەرنجی خستەسەر ئەو بانگەوازییەی ڕێبەر ئاپۆ دەیکا و وتی: "لە چاوەڕوانی ئەوەداین بەڕێز ئۆجالان لە دۆخێکی دوور لە گۆشەگیری و لە نێو ئازادی سیاسیدا بانگەوازیەکە بکات".

سەزای تەمەلی سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی لە پەڕلەمانی تورکیادا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد. تەمەلی ٢هەمین ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی شاری مەرەشی بە بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە ئاپەکە هێشتا هەنگاوی چارەسەری بۆ کێشە و نەهامەتییەکانی قوربانیانی بومەلەرزەکە نەناوە.

تەمەلی لە بەردەوامیدا باسی بەرنامە ئابوورییەکانی وەزارەتی دارای تورکیا کرد و ڕایگەیاند کە ئەو بەرنامە شکستی هێناوە. هەڵاوسان لە تورکیادا لە هەڵکشانەیە و لە ١٤٠ وڵاتی دیکە زۆرترە.

لە درێژەدا تەمەلی پرسینی سەبارەت بە ناوەڕۆکی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە:  "کاتێک ئاشکرا کرا بە دڵنیایەوە دەزانین. ڕاستییەک هەیە کە بانگەوازێکی مێژوویی دەبێت. بەڕێز ئۆجالان ماوەیەکی زۆرە بۆ پرسی کورد کە بە دیموکراتیکی چارەسەر بکريت تێکۆشان دەکات. هەربۆیە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد مێژووی دەبێت."

پرسی ڕۆژنامەوانان "چۆن بانگەوازەکە دەکرێت؟" هەروەها تەمەلی بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: "بە هیوام کە ئەم بانگەوازە لە دۆخێکدا بکرێت کە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵگیرابێت و ئازادی سیاسییەکەی بەدی هاتبێت، بەڵام دەسەڵاتداری بڕیار دەدات کە چۆن دەکرێت. پێموایە دەسەڵاتداران پەیوەست بەمەوە  ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکەنەوە".