ته‌رمی ناگیهان ئاكارسه‌ل به‌ره‌و گونده‌كه‌ی ره‌وانه كرا
ته‌رمی ناگیهان ئاكارسه‌ل كه له شاری سلێمانیی باشوری كوردستان تیرۆركرابوو، به‌ره‌و گوندی خهلیكانی ناوچه‌ی جیهانبه‌یلی ره‌وانه كرا.
ته‌رمی ناگیهان ئاكارسه‌ل كه له شاری سلێمانیی باشوری كوردستان تیرۆركرابوو، به‌ره‌و گوندی خهلیكانی ناوچه‌ی جیهانبه‌یلی ره‌وانه كرا.
ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی ئه‌كادیمیسیان- رۆژنامه‌وان ناگیهان ئاكارسه‌ل كه له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆركرابوو، توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆنیا ته‌واو بوو.
كه‌سوكاری ئاكارسه‌ل ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه و به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنی به‌ره‌و گوندی خهلیكانی ناوچه‌ی جیهانبه‌یلی كۆنیاوه گوساتیانهوه.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٤:٣٠ ته‌رمی ئاكارسه‌ل بگاته‌وه ئه‌و گونده.
هـ . ب