ته‌ژه‌كه-ئه: ده‌بینه هاوبه‌شی شكۆی ٣٠ ساڵه!
ته‌ژه‌كه-ئه بۆ به‌شداری له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتووری كورد بانگه‌وازی راگه‌یاند.
ته‌ژه‌كه-ئه بۆ به‌شداری له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتووری كورد بانگه‌وازی راگه‌یاند.
بزوتنه‌وه‌ی ژنان كورد له ئه‌وروپا (ته‌ژه‌كه-ئه) به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتووری كورد كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه ساز بكرێت، بانگه‌وازێكی راگه‌یاند.
ته‌ژه‌كه- ئه به راگه‌یه‌نراوێك داوای له ژنانی كورد له ئه‌وروپا، ژنانی دیموكراتیك، سۆسیالیست و فیمینیست، كوردستانیان و دۆستانیان كرد كه رۆژی شه‌ممه له شاری لادگرافی هۆڵندا به‌شداری له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتووری كورد بكه‌ن.
ته‌ژه‌كه-ئه به بیریهێنایه‌وه كه ئه‌مجاره سیهه‌مین فستیڤاڵ ساز ده‌كرێت و وتی، "تێكۆشانی ئازادیمان كه نیو سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه، پڕه له گیانبازی گه‌وره، ئێش و قوربانیدانی گه‌وره. له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی ده‌ستكه‌وت و به‌های زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئازادی و هه‌بوونی ئێمه. فستیڤاڵی كولتووری كوردیمان كه ئه‌مساڵ ٣٠ هه‌مین ساڵه له ئه‌وروپا ساز بكرێت. یه‌ك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه. ئه‌م فستیڤاڵ یه‌ك له گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌كانی كوردانه له ئه‌روپا.سه‌كۆیه‌كه كه گه‌ل و ژنانی كورد له دژی داگیركاری، پاكتاوی كولتووری و جه‌سته‌یی په‌یامی پابه‌ندبوون و وه‌فاداری به به‌هاكانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن. ژنان به هه‌ستیارییه‌وه شانیان داوه‌ته به‌ر باری پاراستنی كولتورر. له‌سه‌ر ناوی ته‌ژه‌كه- ئه ئێمه داوا له هه‌موو ژنانی قاره‌مان ده‌كه‌ین كه ببنه هاوبه‌شی شكۆی ئه‌م نه‌ریته‌ی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێته ٣٠ ساڵ".
هـ . ب