تەڤ-دەم کۆمەڵکوژیی شەدادی شەرمەزار کرد
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە شەدادی شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگرن.
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە شەدادی شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگرن.
تەڤ-دەم سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی گوندەکانی شارۆچکەی شەدادی لە کانتۆنی جزیرە ئەنجامیدا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە ٢٦/٢/٢٠٢٥ لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە گوندەکانی شارۆچکەی شەداد ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە ١٢کەس شەهیدبوون شەرمەزار دەکەین."
لە بەردەوامییدا جەختی لە گرنگی ئاشتی کردووەتەوە و هاتووە: "سەرەڕای بارودۆخی گشتی لە سوویا و پێویست بە جێگیرکردنی ئاشتی لە پێناو بنیاتنانەوەی سووریا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر گەلان، ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا."
لە کۆتاییدا بانگەوازی بۆ چارەسەری کردووە و هاتووە: "بەو بۆنەوە داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکەین بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی و گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هەرچی زووتر پەلە بکەن. هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمەڵەی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەکەین."